بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئوردن، تێکشکاندن و خستنەخوارەوەی 3 موشەکی ڕاگەیاند کە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون.

هێزە چەکدارەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "3 موشەک کە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون و خاکی شانشینی ئوردنیان کردبووە ئامانج، تێکشکێنران و خسترانە خوارەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو کە "پرۆسەی تێکشکاندن و خستنەخوارەوەی موشەکەکان هیچ برینداربوونێکی مرۆیی یان زیانی مادیی لێنەکەوتووەتەوە".

ڕوونییشی کردەوە کە "تیمەکانی فەرماندەیی چەکی ئەندازیاری دەستیان بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان کردووە لەو شوێنانەی کە پاشماوە و پارچە تێکشکاوەکانی موشەکەکانی لێ کەوتووەتە خوارەوە، و مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون و شوێنەکانیان بەپێی ڕێکارە تەکنیکی و ئەمنییە پێڕەوکراوەکان پاراستووە".

لەم چوارچێوەیەدا، هێزە چەکدارەکان ڕێنماییداوە بە هاوڵاتییان کە نزیکی پاشماوەی موشەکەکان نەکەونەوە و پابەندی ڕێنماییە ئەمنییەکان بن، هاوكات جەختی کردووەتەوە کە ئاسایشی سنوورەکان و ئاسمانی وڵات هێڵی سوورن و هێزە چەکدارەکان هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک.