بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، سەید عەممار حەکیم، بۆ وەزیری دارایی، فالح ساری، جەختی لەسەر لەپێشینەیی مووچەی فەرمانبەران و شایستە دارایییەکانی جوتیاران و بەڵێندەران کردەوە.
ڕاگەیەندراوێکی هاوپەیمانییەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، سەید عەممار حەکیم، پێشوازی لە وەزیری دارایی فالح ساری کرد، و لەگەڵیدا دواین پێشهاتەکانی دۆخی دارایی وڵاتی لەژێر ڕۆشنایی ئەو قەیرانە ئابوورییەی عێراق تێیدا دەژی، تاوتوێ کرد".
سەید حەکیم جەختی کردەوە لەسەر "گرنگیی ئامادەکردنی بودجەی پڕۆژەکان کە کەرتە دیاریکراوەکان بەپێی لەپێشینەیییەکان دەکاتە ئامانج"، هاوكات داوای کرد "ئەم قۆناغە وەبەرهێنانی تێدا بکرێت بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی عێراق، و پاڵپشتیکردنی ئاڕاستەکانی دەوڵەت لە زیادکردنی داهاتەکان لە ڕێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتەوە".
سەید حەکیم بەپێی ڕاگەیەندراوەکە داوای "پەرەپێدانی واقیعی بانکی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ تێیدا، و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکانی کرد بۆ دابینکردنی هەلی کار، جگە لە ئەدایەکی یەکگرتوو و تەواوکەر لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی وەک بانکی ناوەندی و دیوانی چاودێریی دارایی".
جەختیشی کردەوە لەسەر "لەپێشینەیی مووچەی فەرمانبەران و شایستە دارایییەکانی جوتیاران و بەڵێندەران"، ڕوونییشی کردەوە کە "ئەم لەپێشینەیییە بەشدار دەبێت لە بەردەوامبوونی چەرخی گەشەپێدان و بەرهەمهێنان و دابینکردنی هەلی کار و ئاوەدانکردنەوەی زەوی"، دووپاتیشی کردەوە کە پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ پێداویستییەکی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەیییە.



