بەغدا – INA – محەمەد داود

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی لاوەکی لە نەینەوا، سەیف ڕەعد عوبێدی، جەختی کردەوە کە وەرزش لە پارێزگاکەدا گەشەسەندنی بەردەوام بەخۆوە دەبینێت سەرەڕای سنوورداریی دارایی و پاڵپشتیی حکومی، هاوكات ئاماژەی بەوەشکرد کە لیژنەکە کار لەسەر بەهێزکردنی واقیعی وەرزشی دەکات لە ڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ لایەنە سپۆنسەرەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

عوبێدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەرزش لە پارێزگای نەینەوا گەشەسەندنێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت سەرەڕای نەبوونی دارایی یان پاڵپشتیی ماددی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە"، ڕوونییشی کردەوە کە "لیژنەکە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی مووسڵ لە ڕێگەی دابینکردنی پاڵپشتی بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە سپۆنسەرەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "لیژنەکە سەرنج دەخاتە سەر پەرەپێدانی چەند یارییەکی وەرزشی، کە لە پێشەنگیاندا تۆپی باسکە، یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان، هێزی لەشولار، تایکواندۆ و زۆرانبازی هەن، لەپاڵ یارییەکانی دیکەدا کە گەشەسەندنێکی گەورە لە پارێزگاکەدا بەخۆوە دەبینن".

ئاماژەی بەوەشکرد کە ، "بەردەوامە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ وەرزش لە پارێزگای نەینەوا، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی ڕەوتی یانەکان و یەکێتییە وەرزشییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشوانان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و کیشوەری".