بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یوونس مەحموود، ئەو گرفتانەیان تاوتوێ کرد کە ڕووبەڕووی ڕەوتی پەرەپێدانی واقیعی تۆپی پێ دەبنەوە.
ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یوونس مەحموود کرد".
دادوەر زێدان لە دەستپێکی دیدارەکەدا "پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ کرد بەبۆنەی وەرگرتنی سەرۆکایەتیی یەکێتییەکە"، ڕوونییشی کردەوە کە "تاوتوێی چارەسەرکردنی ئەو گرفتە یاساییانە کراوە کە ڕووبەڕووی ڕەوتی پەرەپێدانی واقیعی تۆپی پێ لە عێراق دەبنەوە".
