بەغدا - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئاگادارییەکی لەبارەی داخرانی ڕێگایەکی سەرەکی بڵاوکردەوە، ئەمەش بەهۆی هەبوونی کارەکانی قاشقکردن (تراشین) و چاککردنەوە لەسەر ڕێگاکە.

ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەردانیکردنی چلەی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) و بە مەبەستی ئامادەکردنی (ڕێگای یا حوسێن) بۆ لەخۆگرتنی موکێب و پێشوازیکردن لە زیارەتکاران، ڕێگاکە لە (یەکتربڕی پردەکانەوە تا دەگاتە کەوانەکانی بەغدا) داخراوە، ئەمەش بەهۆی هەبوونی کارەکانی قاشقکردن و چاککردنەوە".

فەرماندەییەکە لە ئاگادارییەکەیدا، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، داوای لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە گەورە و بچووکەکان کردووە کە پابەندی گۆڕانکارییەکانی هاتووچۆ بن، ڕوونییشی کردەوە کە "هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە گەورەکان گواستراوەتەوە بۆ دەروازەی ڕۆژئاوای پایتەخت لەبری دەروازەی باشوور، لە کاتێکدا ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلە بچووکەکان گۆڕدراوە بۆ سەر ڕێگای خێرای (دۆرە – یوسفییە)".