بەغداـ INA

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی، تەواوکردنی کارەکانی هەڵکەندنی بیری نەوتیی نوور-19ی لە کێڵگەی نەوتیی نوور لە میسان ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "کادیرە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی کۆمپانیاکە، کارەکانی هەڵکەندنی بیری نەوتیی نوور-19یان لە کێڵگەی نەوتیی نوور لە پارێزگای میسان، بۆ بەرژەوەندیی کۆمپانیای نەوتی میسان و بە بەکارهێنانی ئامێری هەڵکەندنی IDC-23 و لە قووڵایی 4151 مەتردا تەواو کردووە"، ڕوونییشی کردەوە کە "ئەمە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری نەوت، باسم محەمەد خوزەیر عەبادی، و بە بەدواداچوونی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی، محەمەد حەنتوش ئەسەد ئەلئەزیرجاوی هاتووە".

ئەلئەزیرجاوی بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ڕایگەیاند: "ئەم دەستکەوتە لە چوارچێوەی بەرنامەی کارپێکردنی کۆمپانیاکەدایە کە ئامانجی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هەڵکەندنە لە کێڵگە نەوتییە جیاوازەکاندا"، جەختیشی کردەوە لەسەر "بەردەوامبوونی کۆمپانیاکە لە تەواوکردنی کارەکان بەپێی بەرزترین پێوەرە تەکنیکییەکان و خشتە زەمەنییە پەسەندکراوەکان، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاڵپشتیکردنی پلانەکانی وەزارەتی نەوت بۆ پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و بەهێزکردنی کارایی ئۆپەراسیۆنە کارگێڕییەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "تەواوکردنی ئەم بیرە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی دێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هەڵکەندن، ئەمەش لە ڕێگەی وەگەڕخستنی تواناکانی خۆی و ئەزموونە کەڵەکەبووەکانی، بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێگەی وەک کۆمپانیایەکی نیشتمانیی پێشەنگ لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هەڵکەندن و نۆژەنکردنەوەی بیرە نەوتییەکان لە عێراقدا".