بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،سوپای ئوردن ڕایگەیاند، سێ مووشەکی ئێرانییان تێکشکاندووە کە خاکی ئوردنیان کردبووە ئامانج، هاوکات مووشەکێکی چوارەمیش لە ناوچەیەکی دوورەدەست کەوتووەتە خوارەوە.

سوپای ئوردن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە،تیایدا ڕایگەیاندوە : سێ مووشەکی ئێرانی کە خاکی ئوردنیان کردبووە ئامانج تێکشکێنران، هاوکات مووشەکی چوارەم لە ناوچەیەکی چۆڵ و دوورەدەست کەوتە خوارەوە.

هەروەک سوپای ئوردن،ئاماژەی پێداوە : پرۆسەی تێکشکاندنی مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا، سوپای ئوردن جەختی کردۆتەوە کە هێزە چەکدارەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی ئاسمانی شانشینی ئوردن و بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەر هەڕەشەیەک دەکەن.