بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، بە بەشداری 17 تیمی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرێک بکەن کە لە کۆگایەکی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی کەرادەی بەغدا کەوتبووەوە.
بەپێی بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتییەکە،
کە بۆ (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئاگرەکە لە کۆگایەکی بازرگانی لە "مەجمەعی مەشن" لە ناوەڕاستی بەغدا ڕوویداوە کە ڕووبەرەکەی 250 مەتر چوارگۆشەیە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : ئەم هەڵمەتی ئاگرکوژاندنەوەیە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی لیوا موحسین کازم، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی ئەنجامدراوە، و
تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ڕێگری لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بکەن بۆ باڵاخانە و کۆگاکانی تری نزیک لەو ئاگرە، هەروەژ پڕۆسەی کوژاندنەوە و ساردکردنەوە بە سەرکەوتوویی بوە و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە، و لە ئێستاشدا بە مەبەستی دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە.

