بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،سوپای پاسدارانی ئێران،ڕایگەیاند کە دوو کەشتی لە گەرووی هورموز تووشی ڕووداو بوون و دوو کەشتی دیکەش دوای وەرگرتنی هۆشداری پاشگەز بوونەتەوە لە تێپەڕین، لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە هیچ بارێکی نەوت،و غاز، یان پەینی کیمیایی بەبێ مۆڵەت لە گەرووی هورموز تێپەڕ نابێت.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: ئەو چوار کەشتییە سیستەمی هاتووچۆی دەریاییان کوژاندووەتەوە و بە پشتیوانی ئەمریکا هەوڵیان داوە لە ڕێگەیەکی نائارامەوە لە گەرووەکە بچنە دەرەوە.
سوپاکە ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە هێزەکانیان بەتەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورموزیان کردووە و تاکە ڕێگەی ئارام ئەو ڕێگەیەیە کە لەلایەن ئەوانەوە دیاریکراوە بەوتەی سوپاکە.



