بەپێی دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا، ژمارەی گیانلەدەستدان 5 هەزار كەسی تێپەڕاند. دێڵسی رۆدریگێز، سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی 24ی مانگی ڕابردوو، گەیشتە 5 هەزار و 69 كەس. وتیشی، 16 هەزار و 740 كەسیش برینداربوون. ڕوونیشی كردۆتەوە، زیانیش بەر 856 باڵەخانە كەوتووە و 190یان بەتەواوی داڕماون.

The post قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا 5 هەزار كەسی تێپەڕاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.