بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەریقی یەكەمی روكن دكتۆر قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای زیارەتكارانی ملیۆنی، گەیشتە شاری نەجەفی ئەشرەف بۆ بەسەركردنەوەی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران بۆ یادی ئەربەعینییەی ئیمام حسێن (س،خ).
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : فەریقی یەكەمی روكن دكتۆر قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای زیارەتكارانی ملیۆنی، بە یاوەری شاندێكی باڵا، گەیشتە پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف، بۆ بەسەركردنەوەی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ وەرگرتنی زیارەتكاران، بۆ یادی ئەربەعینییەی ئیمام حسێن (س،خ).
