بەدواداچوون - INA

فیفا یەك ملیار و 226 ملیۆن دۆلاری تەرخانكردووە بۆ دابەشكردنی بەسەر 48 هەڵبژاردەی بەشداربووی مۆندیال و زیاتر لە 500 یانە، لەنێویاندا 703 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت بە پشتبەستن بە ئەنجامی هەڵبژاردە بەشداربووەكان.

پاداشتی وەرزشی و دارایی بۆ پاڵەوانی مۆندیالی 2026 دیار دەبێت كاتێك ئیسپانیا و ئەرجەنتین لە یاری كۆتایی لە یاریگای مێتلایف لە نیویۆرك لە یەكشەممە 19ی تەمموزی 2026 یەكتر دەبینن.

فیفا لە یاری كۆتاییدا 83ملیۆن دۆلار بەسەر هەردوو تیپەكەدا دابەش دەكات، كە دەكاتە 11.8%ی كۆی پارەی خەڵاتەكان.

براوەی خەڵاتەكە 50 ملیۆن دۆلار (43 ملیۆن یۆرۆ) وەردەگرێت، كە بەڕێژەی 20% زیاترە لە پارەی خەڵاتی ئەرجەنتین كە پاڵەوانی پاڵەوانێتی قەتەری 2022یە.

نرخی بلیتی یارییەكانی كۆتایی مۆندیالی 2026 بەرزبووەتەوە و كۆمپانیای زەبەلاحی جلوبەرگی وەرزشی ئەدیداس بە گەورەترین براوەی یاری كۆتایی دێت و سپۆنسەری هەردوو یاریزانی كۆتایی و ئایكۆنەكانیان دەكات كە مێسی و لامینە.

بەڵام ئەدیداس تاكە سپۆنسەری ئەو دوو تیپە نییە، یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ساڵانە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستە بازرگانییەكانەوە دەستدەكەوێت، هاوتا ئیسپانییەكەی ساڵانە زیاتر لە 400 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هەیە.

بەهێزی دارایی هەردوو تیپەكە لە نرخی بلیتی یاری كۆتاییدا ڕەنگدەداتەوە كە لە نێوان 7380 بۆ 32970 دۆلاردایە.

پاكێجی تایبەتی VIP نرخی 56,750 دۆلارە و خزمەتگوزاری هۆتێل و دەرفەتی هاوسێ بوون لەگەڵ ئەستێرەكانی هونەر و وەرزشی لەخۆدەگرێت.

شایەنی باسە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو لە جامی فینالیسیما لە قەتەر، جیهان بێبەش بوو لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی نیشتمانی لە قەتەر، بەڵام چارەنووس بڕیاریداوە لە گەورەترین یاری كۆتایی جیهانی لە ئەمریكا رووبەرووی یەكترببنەوە ، ئەمەش لە كاتێكدا چاوەڕوانییەكی زۆر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەفسانەی لیۆنێل مێسی (39 ساڵ) و كوڕە زێڕینەكەی لامین جەمال (19 ساڵ) دەكرێت.

سەرچاوە: دەزگاكانی ڕاگەیاندن