بەغدا - INA
دەستەی كەشناسی عێراقی ئەمڕۆ شەممە، وردەكاری پێشبینیەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و كەمێك دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
بەیاننامەیەكی دەستەكە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ و زۆر گەرم دەبێت، لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك هەور لە بەشێكی ناوچەكانی باشوور، بای سووك بۆ مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا دەبێت، ناوبەناو چالاك دەبێت و دەگاتە 40 كم/كاتژمێر لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باشوور، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزی ناوەخۆی سووك، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا، و بینینی ئاسۆیی زۆر باش دەبێت (8-10 كم)، كەم دەبێتەوە بۆ (5-7 كم) لە بارودۆخی تۆزاویدا.
بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
دهۆك 40 پلە، سلێمانی 42 پلە، هەولێر 43 پلە، نەینەوا 44 پلە، ئەنبار 45 پلە، كەركوك 46 پلە، سەڵاحەدین، دیالە، و كەربەلا 47 پلە، بەغدا 48 پلە، واست، بابل، نەجەف و دیوانیە 49 پلەی سەدی، میسان، زیقار و موسەننا 50 پلەی سەدی و بەسرە 51 پلەی سەدی.
رۆژی دووشەممە كەش و هەوا بەگشتی ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ بای سووك بۆ مامناوەندی باكوری ڕۆژئاوا، لە ڕۆژدا چالاكتر دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، دەگاتە 45 كم/كاتژمێر و دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی تۆز و خۆڵ لە زۆربەی ناوچەكان، پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبن لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری عێراق. مەودای بینینی ئاسۆیی زۆر باش دەبێت (8-10 كم)، كەم دەبێتەوە بۆ (4-6 كم) لە بارودۆخی تۆز وخۆڵدا.
سێشەممەی داهاتوو بەگشتی ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ بای سووك بۆ مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا، ناوبەناو چالاك دەبێت لە هەندێك شوێنی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، دەگاتە 30 كم/كاتژمێر و دەبێتە هۆی سووك و تۆز و خۆڵ و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرانسەری وڵات، و بینینی ئاسۆیی زۆر باش دەبێت (8-10 كم)، كەم دەبێتەوە بۆ (4-6 كم) لە بارودۆخی و تۆز و خۆڵدا.
كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك هەور لە ناوچەی باكوور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.



