بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی،عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران،لە چوارچێوەی کارەکانی کۆنفرانسی ژووری بازرگانی ئەمریکا لە واشنتۆن، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەمریکییەکانی (HKN) و (GE Vernova) و (Vantive) کۆبووەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران ، لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی ژووری بازرگانی ئەمریکا لە واشنتۆن، بە جیا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەمریکییەکانی (HKN) و (GE Vernova) و (Vantive) و (Google) و (PLC) کۆبووەوە.