واشنتۆن– INA
ئەمڕۆ هەینی،پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە واشنتۆن، پێی ڕایگەیاندین : کە عێراق و سووریا یاداشتێکی لێکگەیشتنیان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو بۆرییە نەوتەی لە حەدیسەوە بۆ بانیاس درێژ دەبێتەوە واژۆ کردووە، بە مەرجی ئەوەی کە کۆمپانیای "شیفرۆن" جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە ئەستۆ بگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان : عێراق 50 ڕێککەوتنامە و یاداشتی لێکگەیشتن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بە بڕی 60 ملیار دۆلار واژۆ دەکات.
هەروەک ئاماژەی بەوەشدا : یاداشتێکی لێکگەیشتن لەنێوان عێراق و سووریا بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی حەدیسە – بانیاس واژۆ کراوە، بە مەرجێک کۆمپانیای شیفرۆن پڕۆژەکە جێبەجێ بکات.
هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی پرۆژەکە :-
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لە واژۆکردنی ئەو یاداشتە دەکات ، لەوبارەیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،پێشوازی لە واژۆکردنی یاداشتێکی لێکگەیشتنی مێژوویی لەنێوان حکوومەتی عێراق و سووریا بۆ نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی بۆری نەوتی خاوی نێوان عێراق و سووریا دەکات.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم پڕۆژە گرنگە بۆ ژێرخان،و ئاسایش و سەقامگیری بەهێز دەکات لە ڕێگەی پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمییەکان و بووژانەوە، هەروەها کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕۆڵێکی سەرەکی لە جێبەجێکردنی کارەکانی بونیادنانەوە دەگێڕن.


