بەغدا-INA
شارەزایانی ئابووری جەخت دەکەنەوە، عێراق خاوەنی یەکێک لە گەورەترین یەدەگی گازی سروشتییە لە جیهاندا و ئەمە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەک بۆ سەربەخۆیی وزە و گەشەپێدانی ئابووری, هەروەها وای دەبینن کە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە هاوردەکردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، پێویستە ژینگەیەکی سەقامگیر دابین بکرێت و پارێزگاری لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئەم کەرتە بکرێت.
شارەزایان بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هۆشداری دەدەن کە هەر کردەوەیەکی تێکدەرانە دژی پڕۆژەکانی گاز، زیانی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت، چونکە گاز سووتەمەنی سەرەکی وێستگەکانی کارەبایە و هەر کێشەیەک لەو کەرتەدا، کارەبای نیشتمانی لاواز دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی لە کێڵگەی "کۆرمۆر" و ڕاگرتنی بەشێک لە هەناردەی گاز، مەترسیی لەدەستدانی 1400مێگاوات لە کارەبا نیشتمانی هەیە.
وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە پلانی فریاگوزاریی خستووەتە گەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان و دابەشکردنەوەی بارگرانییەکان تا کاتی گەڕانەوەی دۆخەکە بۆ ئاسایی.



