بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ هەینی، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشێکی بەرفراوان و کتوپڕیان ئەنجامداوە و بنکەی ئاسمانیی عەدید-ی ئەمریکییان لە قەتەر کردووەتە ئامانج.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی سەر بە سوپا، هێرشێکی بەهێز و کتوپڕیان کردووەتە سەر بنکەی عەدید.
ئەوەشیخسیۆتەڕوو : لەو هێرشەی کرایە سەر بنکەی عەدید، سیستەمێکی ڕاداری مەودا دوور و فڕۆکەی ستراتیژیی سووتەمەنیپێدانی ئەمریکیمان بە تەواوی لەناوبردوە.


