بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی،بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند، پێنج تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی دیالە، و کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کردووە.
لە بەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تتایدا هاتووە: بەگوێرەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی کە جەخت لەسەر دەستگیرکردنی سەرجەم داواکراوان بە تۆمەتی تیرۆر دەکاتەوە، و بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری و لە چەند ئەرکێکی جیادا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بەشەکانی هەواڵگری و ئەمنی فیرقەکانی پیادەی یەک و هەشت و چواردە و فیرقەی کۆماندۆی بیست و سێ، توانییان پێنج تیرۆریست لە پارێزگاکانی دیالە،و کەرکووک و نەینەوا دەستگیر بکەن.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە تۆمەتبارەکان پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوە بەپێی بڕگەکانی مادەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان.

