بەواداچوون -INA
لە کاتی کردنەوەی "کۆنفرانسی جیهانیی زیرەکی دەستکردی 2026.
شی جین پینگ، سەرۆکی چین، بەڵێنیدا کە زیرەکی دەستکردی هەرزان و بەردەست بۆ هەمووان دابین بکات.
سەرۆکی چین جەختی لەوە کردەوە کە پێشکەوتنی ئەم بوارە نابێت تەنیا کاری یەک وڵات بێت، بەڵکو پێویستە وەک "سیمفۆنیایەک لە هاوکاریی نێودەوڵەتی" سەیر بکرێت.
سەرۆکی چین لە وتارەکەیدا چوار خاڵی سەرەکی وەک ستراتیژییەک بۆ پەرەپێدان و حوکمڕانیی زیرەکی دەستکرد دیاری کرد ئەوانیش : هاوکاری و داهێنان: کە پشتگیری لە سەرچاوە کراوەکان (Open Source) و هاوبەشیکردن بۆ بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆژیا.
هەروەها ئاسایش و کۆنتڕۆڵ: کە پێویستە زیرەکی دەستکرد لەژێر کۆنتڕۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە و نابێت بە ناوی "ئاسایشی نەتەوەیی" ئاستەنگ بۆ وڵاتانی تر دروست بکرێت.
هەروەها پاراستنی کولتوور: کە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە نابێت ببێتە هۆی لاوازکردنی فرەیی کولتووری و شارستانییەتی گەلان.
هەروەک خالێکی تری خستە ڕوو کە تەبایی جیهانە، لەو بارەیەوە سەرۆکی چین وتی : گرنگیدان بە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکخستنی بنەما و یاساکانی زیرەکی دەستکرد پێویستە.
لەو کۆنفرانسەدا کە 29 وڵات (وەک ڕووسیا و بەڕازیل) ڕێککەوتننامەیەکەیان بۆ چوونە پاڵ "ڕێکخراوی هاوکاریی جیهانیی زیرەکی دەستکرد" واژۆ کردووە کە بە سەرکردایەتیی چین دامەزراوە.
هەروەها چین بە نیازە خۆی وەک جێگرەوەیەکی هەرزانتر بۆ تەکنەلۆژیای ئەمریکی بخاتە ڕوو. لەم چوارچێوەیەشدا، بەیجینگ پلانی داناوە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا 2 تریلیۆن یوان خەرج بکات بۆ دروستکردنی تۆڕێکی گەورەی ناوەندەکانی داتا (Data Centers) لە سەرتاسەری وڵاتەکەیدا، تا بتوانێت سەربەخۆیی خۆی لەم بوارەدا مسۆگەر بکات.


