بەغدا – INA
ئەمڕۆ هەینی،دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، وردەکاری ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوودا ڕاگەیاند، کەتیایدا پێشبینی ئاسمانێکی ساماڵ و گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سبەی شەممە،ئاسمان لە سەرتاسەری عێراقدا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش کەمێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرزدەبنەوە و نزیک دەبێتەوە لە ناوچەکانی باکوور.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت :لە دهۆک 40 پلەو لە سلێمانی 41 پلە و لە هەولێر 43،و لەنەینەوا و کەرکووک 44،و لە ئەنبار و سەڵاحەددین 46، و لە بەغدا و دیالە 47،و لە نەجەفی پیرۆز و کەربەلای پیرۆز و دیوانیە 48،و لە بابل و واست و موسەننا و میسان و زیقار و بەسرە 49 پلەی گەرمی دەبێت.
ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە : بۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن بەراورد بە ڕۆژانی پێشو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
راگەیەندراوەکە پێشبینی ئەوەشیکردوە بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت، و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.


