بەدواداچوون – INA
حزبوڵای لوبنانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێکی دیکە ئەو بانگەشانەی ڕەت کردەوە کە باس لە هەبوونی هەر چالاکییەکی حزبەکە لەناو خاکی سووریادا دەکەن؛ جەختیشی کردەوە کە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە و بە مەبەستی ناوزڕاندنی حزبەکە بڵاو دەکرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندییەکانی ڕاگەیاندنی حزبوڵادا هاتووە: "ئەو بانگەشانەی سەبارەت بە هەبوونی چالاکیمان لەناو خاکی سووریا بەردەوام دووبارە دەبنەوە، پێشتریش چەندین جار بە توندی ڕەتمان کردوونەتەوە؛ دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئەم دەنگۆیانە سەرلەبەریان پووچن."
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم تۆمەتانە "چیڕۆکی هەڵبەستراون" و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە، بەڵکو تەنها ئامانجیان لەکەدارکردنی ناوبانگی حزبوڵایە و خزمەت بە "پڕۆژەی زایۆنیستی-ئەمریکی" لە ناوچەکەدا دەکەن.

