بەغدا – INA

بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی لە چەسپاندنی پێگەی خۆی وەک شەریکێکی بانکیی جێگەی متمانە بۆ کەرتی بازرگانی لە عێراق؛ ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی چارەسەر و خزمەتگوزاریی بانکیی تایبەت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی کۆمپانیاکان بە هەموو قەبارە جیاوازەکانیانەوە، بە مەبەستی گەشەپێدان و فراوانکردنی کارەکانیان لە ئاستی ناوخۆ و ناوچەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوێکی بانکەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، هاتووە: "لە سۆنگەی پابەندبوونمان بە پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک چارەسەری دارایی و بانکیی گشتگیر پێشکەش دەکات، لەوانە: دابینکردنی بودجە ، نامەی گەرەنتی ، بەڕێوەبردنی نەختینە و خزمەتگوزارییەکانی بازرگانیی نێودەوڵەتی."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە خزمەتگوزارییەکان کردنەوەی هەژماری کۆمپانیاکان، بەنیشتمانیکردنی مووچەی فەرمانبەران (توطین)، دابینکردنی کارتی بانکی بە سەقفی بەرز و کارتی قەرز دەگرێتەوە؛ ئەمەش دەرفەت بۆ کۆمپانیاکان دەڕەخسێنێت کارەکانیان بە کارایی و نەرمی بەڕێوەبەرن و پاڵپشتی لە پلانە وەبەرهێنانەکانیان بکەن

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بانکەکە چارەسەری پسپۆڕانە لە خزمەتگوزارییەکانی گەنجینە و ڕاوێژی دارایی پێشکەش دەکات، کە یارمەتی کۆمپانیاکان دەدات سەرچاوە داراییەکانیان بە کارایی بەڕێوەبەرن و جووڵەی نەختینەیان باشتر بکەن؛ ئەمەش بەپێی باشترین پەیڕەوە بانکییەکان بۆ بەهێزکردنی گەشەی کەرتی تایبەت و بزوێنەری ئابووریی عێراق."

سائید زورەیقات، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: "سەرکەوتنی کۆمپانیاکان بە بوونی شەریکێکی بانکی دەست پێ دەکات کە لە پێداویستییەکانی بازرگانی تێبگات و هاوتای خواستەکانیان بێت. لەم سۆنگەیەوە، بەردەوامین لە پەرەپێدانی چارەسەری بانکیی گشتگیر کە کۆمپانیاکان توانادار بکات کارەکانیان بە کارایی بەڕێوەبەرن و توانای وەبەرهێنان و فراوانخوازییان بەهێز بکات، تاوەکو بتوانن بە نەرمییەوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕدا بگونجێن و بگەنە بازاڕە هەرێمی و جیهانییەکان."

بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانەدا پشت بە بنکەیەکی بەهێزی سەرمایە و ڕێژەیەکی بەرزی لێهاتوویی دارایی دەبەستێت، لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق؛ ئەمەش وای کردووە بانکەکە خاوەن مێژوویەکی جێگیر بێت لە دەرکردنی نامەی گەرەنتی و ئیعتمادی مستەندی کە جێگەی متمانەی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە حکومییەکانە.

بۆ ئاشنابوون بە چارەسەر و خزمەتگوزارییە نوێیەکان بۆ کۆمپانیاکان، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://www.idb.iq/iq/ar/corporates