هه‌ولێر – INA

ئەمشەو زنجیرەیەک هێرشی دڕۆنی کرایە سەر شاری هەولێر و سەرجەمیان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە خراونەتەخوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كه‌وت تێیدا هاتووه‌ :شه‌وی چوارشەممە، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کاتژمێر 20:53 تا کاتژمێر 21:20، بە سەرکەوتوویی توانیویانە هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە.

بە پێی راگەیەنراوەکە، خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ جۆرە زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و دۆخی پایتەخت ئارامە.