بەغدا - INA - محەمەد تاڵبی
وەزیری سەرچاوەکانی ئاو موسەنا تەمیمی، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: کۆگای ئاوی بەنداوی حەدیسە بۆ زیاتر لە ٤ ملیار مەتر سێجا بەرزبووەتەوە.
تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بەرپرسی مەلەفی ئاو لە سووریا، لەم ماوەیەی دواییدا سەردانی عێراقی کرد، و زمانێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا هەبوو، بەڵام سووریا و تورکیا پابەندی ڕێککەوتننامە تایبەت و بەستراوەکان نەبوون سەبارەت بە بەشە ئاوەکانی عێراق لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات."
وتیشی: "کۆگای ئاو لای وڵاتانی دراوسێ باشە، هەروەها بەردانەوەی ئاوەکانیش باشترە بە بەراورد بە وەرزی ڕابردوو"، ڕوونیشیکردەوە: کە "ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ڕووباری فوڕات دەبوونەوە دەستیان بە پاشەکشە کردووە، بەجۆرێک کە ٥٠٪ی بەرەو چارەسەر ڕۆیشتووە."
ئاماژەی بەوەشکرد: "یەدەگی ئاو لە بەنداوی حەدیسە نزم بوو، بەڵام بۆ زیاتر لە ٤ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن مەتر سێجا بەرزبووەتەوە"، دووپاتیشی کردەوە کە "ئەمە بە نیشانەیەکی باش دادەنرێت، هەروەها ئەو ئاوەی کە لە سووریاوە دێت باشە."

