بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە، سوێندی خوارد، ئەگەر ئێران هێرشێکی دیکە دەستپێبکات، ئیسرائیل زۆر توندتر وەڵام دەداتەوە.
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە نووسینگەی نەتانیاهۆ بڵاویکردووەتەوە، نەتانیاهۆ گوتی، بە سەرکردەکانی ئێران دەڵێم، ئەگەر هێرش بکەنە سەرمان، وا مەزانن دۆخەکە هێمن دەمێنێتەوە.
ناتانیاهۆ هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەو ڕۆژانە کۆتایی هات هێرشمان بکرێتە سەر و ئێمەش وەڵام نەدەینەوە، هیچ هێرشێک بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد"پەیامی من بۆ سەرکردەکانی ئێران ئەوەیە ئەگەر هێرش بکەنە سەرمان، وا مەزانن بێدەنگ دەبین، وەڵامەکانیشمان وەک جاران نابێت؛ وەڵامێکی جیاواز و زۆر بەهێزتر دەبێت."
ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ دوای سێ ڕۆژ لە هێرشی توندی نێوان ئەمەریکا و ئێران دێت.


