نێودەوڵەتی – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دوورگەی قشمی سەر بە باشووری ئێران بیستراوە.
لای خۆشیەوە، ئاژانسی تەسنیم لە زاری کۆمپانیای کارەبای کیش لە باشووری ئێران بڵاویکردەوە: "چەند موشەک یان تەقەمەنییەکی ئەمریکی لە نزیک وێستگەی کارەبای کیش تەقیونەتەوە."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "ڕەنگە ئەم بۆردومانە ئەمریکییە ببێتە هۆی لەکارخستن و دەرکردنی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنان لە خزمەتگوزاری."

