بەغداد – INA

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە پێشوازیی خۆی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ڕیاز لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕاگەیاند.

ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیەلەراگەیندراوەكەدا كه‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ده‌ستی كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە پێشوازیی خۆی لە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە دەردەبڕێت کە لە ڕیاز لە نێوان هەردوو لایەنی سعوودی و عێراقی سازکرا، لەگەڵ ئەو خاڵانەی کە تێیدا ببوو لەوانەش جەختکردنەوەی عێراق لەسەر پابەندبوونی بە ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی وەک خاڵی دەستپێکردن بۆ هەر کار یان هێرشێک کە شانشینی سعوودیە، وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی وڵاتانی عەرەبیی کەنداو و وڵاتانی ناوچەکە بکاتە ئامانج، جگە لە ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیی دووقۆڵی بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات."