واشنتۆن - INA

کەمێک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆک وەزیراندا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بڕیارە لە کۆشکی سپی گوتوێژی فەرمی بەڕێوەبچێت کە تێیدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکرێت.

پێشتر وتەبێژی حکومەتی عێراق، حەیدەر عەبوودی، ڕایگەیاندبوو: "گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە لەسەر مێزی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەبن، ئاستی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتە، کە لەم قۆناغەدا نوێنەرایەتی گرنگترین هەنگاو دەکات بەرەو بەهێزکردنی ئەم هاوبەشییە و گواستنەوەی لە قۆناغی بەڕێوەبردنی تەنگژەکان و ئامادەیی ئەمنییەوە، بۆ کایە و پانتایی ئابووری کە پاڵنەر و ڕەهەندێکی ستراتیژیی بەردەوام بەم پەیوەندییە دەبەخشێت."