بەغداد - INA

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی ٦ فەرمانبەری لە دەروازەیەکی گومرگیی نێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەولێر ڕاگەیاند.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لەلایەن ستافی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک و بەپێی فەرمانی دادوەر ئەنجامدراوە، (٦) فەرمانبەری دەروازە گومرگییەکەی نێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەولێر دەستگیر کراون."

ڕوونیشیکردەوە کە "تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان کاری سەرانەسەندن و داواکردنی بەرتیلیان بەرامبەر بە هاووڵاتییان ئەنجامداوە، و بە ئەنقەست مامەڵە گومرگییەکانیان بۆ ڕانەپەڕاندوون -سەرباری ئەوەی مامەڵەکانیان یاسایی و ڕێکوپێک بوون- تەنها دوای ئەوەی ناچاریان کردوون بڕە پارەیەک بدەن."

هەروەها راگه‌یندراوه‌كه‌دا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە "تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان بەپێی بڕگەکانی بڕیاری (ژمارە ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣) ڕووبەڕووی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کراونەتەوە؛ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکوک ئەنجامدراوە."