وەرزش – INA

لامین یامال، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئامادەیی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە هیچ ڕکابەرێک ناترسێت و ئامانجیان گەیاندنی "لارۆخا"یە بۆ یاری کۆتایی.

یامال لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکەدا ڕایگەیاند کە ئەو بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە بەرەنگاربوونەوانە هاتووەتە پاڵەوانێتییەکە، و گوتی: "من بۆ ئەم ڕکابەرایەتییە ئامادەم، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لێرەم."، هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئیسپانیا وەک پاڵەوانی ئەورووپا بە متمانەیەکی گەورەوە پێ دەنێتە نێو یارییەکەوە.

ئەم یاریزانە لاوە جەختی لەوەش کردەوە کە هەڵبژاردەی ئیسپانیا هیچ ترسێکی نییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا، و ڕوونکردنەوەی دا کە لێدوانەکانی پێشووی بە هەڵە تێگەیشتنیان بۆ کراوە.