نێودەوڵەتی – INA
سوپای ئەمریکا دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بۆ سێیەم شەوی لەسەریەک ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە ڕێنمایی سەرۆک ترامب، دەستمان بە وەشاندنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بۆ سێیەم شەوی لەسەریەک کرد."
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم هێرشانەی سەر ئێران بەردەوام دەبن لە گەیاندنی زیانی قورس بە هێزەکانی وڵاتەکە و پەکخستنی تواناکانیان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانی لە گەرووی هورموزدا."
