بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزی دەریاییی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە گەمارۆدانی سەر ئێران بەیانی دەستپێدەکات، ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرجەم کەشتییەکان دەگرێتەوە.

هێزی دەریاییی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران سەرجەم کەشتییەکان دەگرێتەوە، بێ گوێدانە ئەو ئاڵایەی کە بەرزیان کردووەتەوە"، ڕوونیشی کردەوە کە "گەمارۆدانی سەرجەم بەندەرەکانی ئێران بەیانی لە کاتژمێر 20:00 بە کاتی گێرینیش دەستپێدەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "گەمارۆکە تەواوی کەناراوەکانی ئێران دەگرێتەوە، بە بەندەر و وێستگەکانی نەوتیشەوە".