عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، بە سەرۆکایەتی شاندێکی فرەحکومی و ئابووری بەرەو واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا دەڕوات.

زەیدی لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ئامانج لەم سەردانە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکایە بۆ هاوبەشییەکی ڕاستەقینەی ئابووری و وەبەرهێنان، بە مەبەستی کردنەوەی ئاسۆییەکی فراوانتر بۆ هاوکاریکردن لە بوارەکانی وزە، تەکنەلۆجیا، ژێرخانی ئابووری، دیجیتاڵی و تەرخانکردنی بوردجە بۆ پڕۆژەکان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی و ڕوونیان ئاراستەکردنی وەبەرهێنانی بیانییە بۆ ناو وڵات، هەروەها گواستنەوەی ئەزموونەکان و هەمەچەشنکردنی سەرچاوە ئابوورییەکان و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێیە.

ئەلزەیدی ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە پشتیوانییەکی گەورە دەبێت بۆ کاروانی گەشەپێدان، هەروەها پێگەی عێراق وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراو و فاکتەری کارا بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات.