بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی، ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان لە ڕێگەی بەرنامەی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە: "خزمەتگوزاریی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان لە ڕێگەی بەرنامەی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیەندراوە".

ڕاگەیەندراوەکە لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلان دانان و بەدواداچوون، تالیب حەسەن نیعمە گواستوویەتییەوە کە: "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی فۆرمی خۆراک، و ئاسانکاریی ڕێوشوێنەکان لەبەردەم هاوڵاتیاندا، ئەمەش بە بەکارهێنانی سیستمە ئەلیکترۆنییە هاوچەرخەکان".