بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، جەختی کردەوە کە گەرووی هورموز کراوەیە چ بە بوونی ئێران یان بەبێ ئەو، لە هەمان کاتدا دەستپێکردنی پرۆسەی دووبارە گەمارۆدانەوەی ئێران و پاراستنی گەرووی هورموزی بە شێوەیەکی دەستبەجێ ڕاگەیاند.
ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "گەرووی هورموز کراوەیە چ بە بوونی ئێران یان بەبێ ئەو"، هاوکات "دەستپێکردنی پرۆسەی دووبارە گەمارۆدانەوەی ئێران و پاراستنی گەرووی هورموزی بە شێوەیەکی دەستبەجێ" ڕاگەیاند.
ترامپ جەختی کردەوە کە "ئێمە گەمارۆدانەوەی ئێران دەستپێدەکەینەوە، و پرۆسەی گەمارۆدانەکەش دەستبەجێ دەستپێدەکات"، تیشکی خستە سەر ئەوەش کە "گەمارۆدانی دەریایی تەنها توند دەکرێتەوە لەسەر کەشتییەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێژەی 20% لە بەهای سەرجەم ئەو بارانە وەردەگرێت کە دەگوێزرێنەوە، ئەمەش بۆ داپۆشینی تێچووەکانی دابینکردنی سەلامەتی و ئاسایش".


