بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، جەختی لەسەر بەدیهێنان و وەرگێڕانی پتەویی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە بۆ هاوبەشیی ئابووری و وەبەرهێنان.

زەیدی لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لەسەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی و ئابووریدا بەرەو واشنتن بەڕێ دەکەوین، بەو نیازەی پتەویی پەیوەندییەکانی عێراق - ئەمریکا وەربگێڕینە سەر هاوبەشیی ڕاستەقینەی ئابووری و وەبەرهێنان، کە ئاسۆیەکی فراوانتر بۆ هەمەجۆرکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی وزە، تەکنەلۆژیا، ژێرخان، ئابووریی دیجیتاڵی و هاوبەشییەکانی دابینکردنی دارایی (تەمویل) بکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئامانجمان ڕوونە کە ئەویش ڕاکێشانی وەبەرهێنان، گواستنەوەی شارەزاییەکان، هەمەجۆرکردنی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی کارە، بە شێوازێک کە کاروانی گەشەپێدان بەهێز بکات و پێگەی عێراق وەک شەریکێکی جێی متمانە و توخمێکی کاریگەر لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی ناوچەکەدا بچەسپێنێت".