بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، بەرەبەیانی بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێ کەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و لەسەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی و ئابووریدا، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێ کەوت".


