بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،سوپای کوێت ڕایگەیاند : سێ خاڵی سنووری تووشی هێرش بوون کە بووەتە هۆی زیانی ماددی.

سوپاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژەی بەوەکردوە: سێ بنکەی سنووریی وشکانی لە باکووری وڵاتەکە ڕووبەرووی هێرش و زیانی ماددی بونەتەوە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەکۆیەکی هەڵکەندنی دەریایی سەر بە کۆمپانیای نەوتی کوێت لە ئاوە هەرێمییەکانمان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دوژمن کراوەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی برینداربوونی یەکێک لە کرێکارەکان.