بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ، ماڵپەڕی ئەکسێوس، بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا هێرشی لە دەوروبەری گەرووی هورمز ئەنجامداوە.
ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە : کە پێش کاتژمێرێک سوپای ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر سیستەمی مووشەکی،و بەرگری ئاسمانی و بەلەمی بچووکی سوپای پاسداران لە دوو شوێندا لە دەوروبەری گەرووی هورمز.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێش ئەم هەواڵە و ئەمڕۆ یەکشەممەدا، ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباس و ناوچەی دەریایی دوورگەی قەشم لە باشووری ئێران بیستراوە.



