بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، جەختی کردەوە کە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییەی کردووە کە بوونەتە هۆی هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکە، و داوای لە هەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، تیایدا ڕایگەیاند: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییە دەکەین کە گرژییە هەرێمییەکان زیاتر دەکەن.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : پابەندین بە پێشکەشکردنی هەموو پشتگیرییەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچەکەدا لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەتەوە، و دووبارە جەخت لە پشتگیریکردنمان بۆ سەروەریی سەرجەم وڵاتە دۆستەکانی ناوچەکە و پاراستنی خاکیان دەکەینەوە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان داوای لە سەرجەم لایەنەکان دەکات ، دان بەخۆیاندا بگرن،و هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، و پابەند بن بە ئەرکەکانیان بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.