بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق وردەکاری ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کەتیایدا پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : سبەی دووشەممە،ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵات کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی ناوەڕۆکی بەیاننامەکە : پلەکانی گەرمای بۆ سبەی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە دەبن:
لە دهۆک 42 و لە سلێمانی، و هەولێر،و ئەنبار 44 و لە کەرکوک،و نەینەوا،و سەڵاحەدین 45 و لە بەغدا،و دیالە،و کەربەلای پیرۆز،و بابل،و دیوانییە: 46 و لە نەجەفی ئەشرەف،و موسەننا،و واست 47 و لە میسان،و زیقار،و بەسڕە 49 پلەی گەرمی دەبێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ ڕۆژی سێشەممە،ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت،و با بەئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێرایی کەم بۆ مامناوەند و لە ڕۆژدا چالاک دەبێت بۆ 40 کم لە کاتژمێرێکدا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک بەشی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەک پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باکوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبنەوە لە رۆژی پێشوو. مەودای بینین لە کاتی خۆڵباریندا (3-5) کم دەبێت.
هەربەگوێرەی بەیاننامەکە : ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، با لە باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی کەم بۆ مامناوەند هەڵدەکات و لە ڕۆژدا چالاک دەبێت بۆ 40 کم لە کاتژمێرێکدا،ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی باشوور،و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە : کە ئاسمان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری عێراق کەمێک بەرز دەبنەوە.

