بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانی ، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی،شێخ تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی،میری دەوڵەتی قەتەر کرد،.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە: عەلی فالح زەیدی، "سەرۆک وەزیران ، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی ، میری دەوڵەتی قەتەر کردووە، بەبۆنەی کۆچی دوایی،شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانی باوکیەوە، کە بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : سەرۆک وەزیران لە پەیامەکەیدا پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاڕاستەی دەوڵەتی قەتەری برا و حکوومەت و گەلەکەی کردووە بەم بۆنە خەمناکەوە" و لە خودای گەورە داواکارە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات و ئارامی و سەبوری بە کەسوکاری ببەخشێت.