بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، عەدنان فەیحان دلێمی، دووپاتی كردەوە، كە رووەكی گوڵی نیل یەكێكە لە ترسناكترین ئاستەنگە ژینگەییەكان كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : بە سەرپەرشتی مەیدانی ڕاستەوخۆی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، عەدنان فەیحان دلێمی، و بە بەشداری وەزیری ژینگە، سروە عەبدولواحید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان، موسەننا تەمیمی، پارێزگاری بابل، عەلی توركی، و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، هەڵمەتی گەورەی نیشتمانی بۆ لابردنی گوڵی نیل لە پارێزگای بابل دەستیپێكرد، لەو كاتەوە هەڵمەتەكە فراوانتر بووە و پارێزگاری بەغدا و واست و دیوانیەش دەگرێتەوە، بە بەشدارییەكی بەرفراوان لەلایەن ستافی تەكنیكی و ئامێرە تایبەتمەندەكان و تیمە خۆبەخشەكان و لاوانەكانەوە.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان دووپاتی كردەوە : كە گوڵی نیل نوێنەرایەتی یەكێكە لە ئاستەنگە ژینگەییەكانی هەرە جددی كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، بەهۆی كەمبوونەوەی بەرچاوی سەرچاوە ئاوییەكانی كە دەبێتە هۆی، ڕێگری لە لێشاوی ڕووبار و چەمەكان، هەروەها كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر پڕۆژەكانی ئاودێری و كۆگای ماسی و وێستگەكانی پاككردنەوەی ئاو، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی نزمیی ئاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی هاویندا.

فەیحان جەختی لەوە كردەوە : كە هەڵمەتەكە ڕێكارێكی كاتی و وەرزی نابێت، بەڵكو دەستپێكی پلانێكی نیشتمانی بەردەوام دەبێت كە ئامانج لێی بنبڕكردنی تەواوەتی ئەم بەڵا ژینگەییەیە لە ڕووبارەكانی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت، جەختیشیكردەوە بڕیارێكی بەهێزی وەزارەتەكانی سەرچاوەكانی ئاو و ژینگە بۆ بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكردن و چارەسەركردن تاوەكو ئامانجەكانیان بە تەواوی بەدی دێت،جێگری یەكەم هەروەها ستایشی كرد، بەپێی بەیاننامەكە، هەوڵە گەورەكانی وەزارەت و دامودەزگا بەشداربووەكان و ستافی تەكنیكی و ئەندازیارییان ئاڕاستەی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ تیمە خۆبەخش و گەنجەكان كە بەشدارییان لە سەركەوتنی هەڵمەتەكەدا كردووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە یەكخستنی هەوڵە حكومی و كۆمەڵایەتییەكان نوێنەرایەتی پایەی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو و ژینگەی عێراق.