بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت سەید عەمار حەكیم، دووپاتیكردەوە كە هیچ نەرمی و لێبوردەیییەك بۆ هەر كەسێك كە تاوانبار بێت بە خراپ بەكارهێنانی پارەی گشتی، نابێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە پاڵپشتی دەسەڵاتی دادوەری و حكومەت دەكات لە بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران.

سەید حەكیم لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (x)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردبوو و ڕایگەیاندووە : هیچ نەرمی و لێبوردەیییەك بۆ هەر كەسێك نابێت كە تاوانبار بێت بە خراپ بەكارهێنانی سامانی گشتی.

ووتیشی: پشتیوانی دەسەڵاتی دادوەری و حكومەت دەكەین لە بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی گەندەڵ، بەبێ گوێدانە پۆست و پەیوەندییەكانیان، هەروەها لە جێبەجێكردنی یاساكە بۆ هەموو كەسێك بەبێ جیاوازی، ئاماژەی بەوەشكردووە، پەیوەندی یان پۆست نابێتە هۆكارێك بۆ ڕزگاربوون لە لێپرسینەوە كاتێك تاوانباری بەپێی یاسا سەلمێندرا.

سەید حەكیم داوای خۆی بۆ دادگایەكی گشتی بۆ بەرپرسانی پلە باڵای گەندەڵ دووپاتكردەوە.