بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئەمنی سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە ئاسایشی ناوچەی كەنداو بەرژەوەندییەكی هاوبەشی هەرێمی و بەرپرسیارێتییەكی دەستەجەمعییە، ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی هەموو هەوڵەكان بە ئامانجی بەهێزكردنی سەقامگیری ناوچەكە و پەرەپێدانی ڕێڕەوی بازرگانی و لۆجستیكی ئەمن.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئەعرەجی ڕایگەیاند : عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە ئاسایشی ناوچەی كەنداو بەرژەوەندییەكی هاوبەشی هەرێمی و بەرپرسیارێتییەكی دەستەجەمعی پێكدەهێنێت، كە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان، پابەندبوون بە بنەماكانی دراوسێیەتی باش، دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ، و پەسەندكردنی گفتوگۆ و هاوكاری وەك ئامرازێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە هاوبەشەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد : بە پشتبەستن بە پێگەی ستراتیژی و ڕۆڵی هەرێمی، عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی هەموو هەوڵەكان بە ئامانجی بەهێزكردنی سەقامگیری ناوچەكە، دەستەبەركردنی زنجیرەكانی دابینكردن، پەرەپێدانی ڕێڕەوی بازرگانی و لۆجستیكی سەلامەت، و قووڵكردنەوەی هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی. ئەمەش دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی هاوبەش و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها دەبێتە هۆی گەشەپێدانی بەردەوام كە خواستەكانی گەلانی ناوچەكە بۆ ئایندەیەك بەدیبهێنێت لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی.