بەغداد – INA
سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، جەبار حەردان سەلمانی بۆ سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری ڕاسپارد لە شوێنی باسم بەدرى.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی کۆپییەکی ئەو بەڵگەنامەیەی دەستکەوتووە کە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە دەرچووە و تێیدا هاتووە: "لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی بەرژەوەندی گشتی، و پاڵپشت بە ڕەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و دوابەدوای فەرمانی دیوانیمان ژمارە (26310) بە بڕیاری (2685025) لە 2026/6/20، بڕیاردرا بەمەی خوارەوە؛ یەکەم: ڕاسپاردنی جەبار حەردان سەلمان بە ئەرکەکانی سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی باڵای لێپرسینەوە و دادپەروەری، دووەم: فەرمانەکە لە بەرواری دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت".

