بەغداد – INA

وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ هەینی، جەختیکردەوە: ئاسمانی عێراق گەشەکردنێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت لە ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی کە بە ئاسمانی وڵاتدا تێپەڕ دەبن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا: لە ماوەی ٥ کاتژمێری یەکەمی بەیانیدا زیاتر لە ٦٠ فڕۆکە بە ئاسانییەکی تەواوەوە بە ئاسمانەکەدا تێپەڕیون.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێرداوە، هاتووە: "له‌ ماوەی ٥ کاتژمێری یەکەمی بەیانیدا، زیاتر لە ٦٠ فڕۆکە بە ئاسانییەکی تەواوەوە بە ئاسمانی وڵاتدا تێپەڕیون."

بەیاننامەکە دەڵێت: "ئاسمانی عێراق گەشەکردنێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت لە ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی کە بە ئاسمانی وڵاتدا تێپەڕ دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی کات و تێچووەکان."

جەختیشیکردەوە: "جووڵە ئاسمانییەکە بەوپەڕی پیشەییبوونەوە لەلایەن چاودێرە ئاسمانییە عێراقییەکانەوە بەڕێوەبراوە."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "سەرجەم داواکارییەکانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی ئاسمانی دابین کراون، ئەمەش لە ڕێگەی هێڵە ئاسمانییە نوێیە ڕاستەوخۆ و کورتکراوەکانەوە بووە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدارن لە گەڕانەوەی قۆناغ بە قۆناغی قەرەباڵغی و چڕی فڕۆکەکان، لەگەڵ بەردەوامبوونی گەرەنتی و هێشتنەوەی ئەم پێوەرانە."