بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ هەینی، نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە و بەرەو تۆمارکردنی دەستکەوتی هەفتانە چوون، ئەمەش دوای نوێبوونەوەی مەترسییەکان لە پچڕانی دابینکردنی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پێکدادانەکانی ئەم هەفتەیەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران کە بووە هۆی تێکچوونی جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.

گرێبەستە دواخراوەکانی خاوی برێنت ١٩ سەنت یان بە ڕێژەی 0.25% بەرزبوونەوە و گەیشتنە ٧٦.٤٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی ١٩ سەنت یان بە ڕێژەی 0.26% بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٢.٢٧ دۆلار.

لەسەر ئاستی هەفتانەش، خاوی برێنت بەرەو بەدیهێنانی دەستکەوتێک بە ڕێژەی 6% و خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی 5% هەنگاو دەنێت.

سەرچاوە: العربية