بەغداد – INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: ههوڵێکی قاچاخچێتی کۆمەڵێک باری بازرگانی گەورەی پووچەڵکردووەتەوە و (١٢) تۆمەتباری لە پارێزگای بەسرە دەستگیرکردووە.
لە بەیاننامەیەکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد لەسەر جووڵەی بارەکان و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمی دادوەری، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانی ههوڵێکی قاچاخچێتی شهپۆلێکی گەورەی باری بازرگانی پووچەڵ بکاتەوە کە لە ڕێگەی دەستکاریکردنی مۆڵەتە گومرگییەکانەوە ئەنجامدرابوو، بە شێوەیەک مۆڵەتەکان لەگەڵ ئەو کاڵایانەدا نەدەگونجان کە بارکرابوون لە پارێزگای بەسرە، هەروەها (١٢) تۆمەتبار دەستگیرکران کە لە نێوانیاندا (٣) فەرمانبەری بەرپرس هەن."
هەروەها بەیاننامەکە دەڵێت: "ڕێوشوێنەکانی وردبینی ئاشکرایان کردووە کە بەهای سەرپێچییەکان و ئەو زیانە داراییانەی بەر ماڵی گشتی کەوتوون، نزیکەی (١٩) ملیار دینار بووە."
ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمەتبارەکان لەگەڵ ئۆتۆمبیل و كەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکاندا ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە تایبەتەکان کران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان."
