بەغدا – INA
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ سەقەر غوباش، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فیدراڵیی ئیمارات، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دواین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە و جیهانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەقەر غوباش، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فیدراڵیی ئیماراتییەوە پێگەیشت."
لە ياگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانی پەیوەندییەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و شێوازەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی پەرلەمانیی نێوان هەردوو وڵاتی برا کراوە.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەردوولا دواین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی ناوچەکە و جیهان و کۆمەڵێک پرسی جێی بایەخی هاوبەشی نێوان بەغدا و ئەبوزەبییان خستە بەرباس.
